شارەوانی
حاجیاوا بڵاویکردوەتەوەوە، دوای ئەوەی ژمارەیەک ئاژەڵی ماڵی لەشەر شەقامەکان
هاتونەتە ناوشار و پەلامار نەما و باخچەکانیان داوە و زیانیان پێگەیاندون، لەلایەن ستافی شارەوانیەوە دەستیان بەسەردا گیراوە و هۆشداری توندیش دراوە بە خاوەنەکانیان.
هەواڵ:KNNC
شارەوانی
حاجیاوا ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای دەست بەسەراگرتنی ئاژەڵە ماڵییەکان،
خاوەنەکانیان ئاگادار کراوەتەوە و بە ئامادەبونی ئاسایش، هۆشداری توندیان پێدراوە و
بەڵێنیان لێ وەرگیراوە کە جارێکی تر ئەم ئاژەڵانە بەڕەڵای ناو شار نەکەن، ئەگەر نا سزای ماددی دەدرێن.
هەروەها جەختیشیان لەوە کردوەتەوە، لە ئەگەری دوبارەبونەوەی ئەو حاڵەتەدا، جگە لەوەی دەست بەسەر ئاژەڵەکاندا دەگیرێت، بۆ هەر ئاژەڵێک بەبڕی 100بۆ 200 هەزار دینار غەرامەی خاوەنەکەی دەکرێت و کرێ پاسەوان و خزەتکردنیشیان لێ وەردەگیرێت.
شارەوانی
شارۆچکەکە ئاماژەی هۆشداریشی داوە و رایگەیاندوە؛ تەواوی ئاژەڵداران ئاگادار دەکەینەوە، پێویستە ئەو هاوڵاتییانەی
ئاژەڵداری دەکەن لەناو شار پابەندی پاک ڕاگرتنی ژینگەی شار بن و بەمەبەستی پاراستنی ژینگەی شارۆچکەکە بەریان نەدەنە ناو
باخچە و شەقامەکان.
132 جار خوێندراوەتەوە