دژی دانانی مەیدانێکی نوێ بۆیان، شۆفێرانی بارهەڵگر لە عەربەت
گردبونەوەتەوە و داوای چارەسەرکردنی گرفتەکانیشیان دەکەن.
هەواڵ:KNNC
بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە شۆفێرانی بارهەڵگر لە ناحیەی عەربەت-ـی سەر بە پارێزگای
سلێمانی دژ بە بڕیارێکی بەرپرسانی ئیداری ناحیەکە گردبونەوە.
بەشێک لەو شۆفێرانە بە کەی ئێن ئێنیان راگەیاند، مەیدانێکی نوێیان بۆ
نۆرەگرتنی شۆفێران داناوە و زۆر دورە لە شوێنی کارکردنی خۆیان، کە ئەوەش
بارگرانییەکی زۆریان بۆ دروست دەکات و خەرجییەکی زۆر دەکەوێتە ئەستۆیان.
ئاماژە بەوەش دەکەن، بەهۆی
ئەو بڕیارەوە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانیان کێشە بۆ قەڕەباڵغی ڕێگاوبانەکان
دروست دەکات.
جەختیشدەکەنەوە، کە بەردەوام
دەبن لە ناڕەزایەتی دەربڕین تا ئەو کاتەی کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکرێت.
64 جار خوێندراوەتەوە