ئێران: گەڕێ سێیەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمەریکا دەبەینەوە عەمان و لە شاری مەسقەت بەڕێوە دەچێت

KNN : Kurdish News Network
08:10 - 20/04/2025
جیهان
+
-


جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، گەڕی سێیەمی دانوستانەکان کە بڕیارە  23ی نیسان بەڕێوە بچێت، بە ئامادەبونی نێوەدگیرەکان لە وڵاتی عومان و لە شاری مەسقەتی پایتەخت بەڕێوە دەچێت، جەختیشیکردوتەوە؛ بۆ ئەوان پیتاندنی یۆرانیۆم هێڵی سورە و سازش لەو بابەتە ناکەن.

هەواڵ:KNNC

کازم غەری بابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بە لێژنەی ئاسایشی نیشتمانیی مەجلیسی وڵاتەکەی ڕاگەیاند: "کۆبونەوەی شارەزایانی تەکنیکی لە شاری مەسقەت بەڕێوەدەچێت بۆ تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی دانوستانەکان، بە ئامادەبونی نێوەندگرەکان و لە ئێستادا لایەنەکان کار لەسەر دانانی پرەنسیپەکان دەکەن بۆ بەڕێوەبردنی دانوستانەکان".

ناوبراوە ئەوەشی وتوە: وڵاتەکەی مافی پیتاندنی یۆرانیۆم دوپات دەکاتەوە و ئەم بابەتە هێڵی سورە بەلای تارانەوە لە دانوستاندنەکاندا.


ئەمە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ،  رۆژنامەی  ئیسرائیل هایۆم بە پشت بەستن بە بەرپرسانی باڵای ئەمەریکی ڕایگەیاند؛ کە دانوستانەکانی ئەمەریکا لەگەڵ ئێران شکست دەهێنێت کاتێک واشنتۆن داواکارییەکانی خۆی بخاتەڕو.


ئاماژەی بەوەشکرد، ئیدارەی ترەمپ پابەندە بە هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانی ئەتۆمی ئێران.

432 جار خوێندراوەتەوە