بەرامبەر ئازادكردنی بارمتەكان... ئیسرائیل پێشنیازێكی نوێی ئاگربەستی خستەڕو

KNN : Kurdish News Network
04:56 - 15/04/2025
جیهان
+
-

بەرامبەر ئازادكردنی (10) بارمتە، ئیسرائیل پێشنیازێكی نوێی ئاگربەستی (45) رۆژی ئاڕاستەی بزوتنەوەی حەماس دەكات و بەرپرسێكی ئەو حزبەش دەڵێت: لە (48) كاتژمێری دهاتودا وەڵام دەدەنەوە.


هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ دوشەممە، فرانس پرێس بڵاویكردەوە: بەمەبەستی ئازادكردنی (10) بارمتەی ئیسرائیلی لەلایەن بزوتنەوە حەماسەوە، ئیسرائیل لەنێوەندگیری میسر و تەقەر، پێشنیازێكی نوێی ئاگربەستی (45) رۆژەی ئاڕاستەی حەمماس كردوە، بڕیاریش وایە بەزوترین كات وەڵام بداتەوە.


لای خۆشیەوە بەرپرسێكی باڵای بزوتنەوەی حەماس كە رەتی كردوەتەوە ناسنامەی ئاشكرابكرێت، بەفرانس پرێسی راگەیاندوە، لەچوارچێوەی بەرپرسیارێتیی نیشتمانیی تاوتوێی پێشنیازەکە دەکەن و لەماوەی (48) كاتژمێری داهاتودا وەڵام دەدەنەوە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بزوتنەوەی حەماس ئامادەیە بارمتەكان ئازادبكات و لەوڕوەوە كێشەیەكی نییە، بەڵام پێشنیازێك كەمەبەستە سەرەكییەكەی كۆتایی هێنان نەبێت بەجەنگی هەمیشەیی و كشانەوەی تەواوەتی سوپای ئیسرایل و كردنەوەی رێگاكان بۆ گەیشتی هاوكاری بە كەرتی غەززە، رەت دەكاتەوە.


بەپێی ئەو پێشنازە نوێیەی ئیسرائیل كە فرانس پرێس بەشێكی خستوەتەڕو تیایدا هاتوە: پێویستە لە رۆژی یەكەمی ئاگربەستەكەدا حەمماس تەنها ئەلێكسندەر عەیدان، كە هەڵگری رەگەزمانەی ئەمەریكییە ئازاد بكات و لەرۆژی دوەمدا پێنج بارمتەی دیكە.


لەبەرامبەردا ئیسرائیل لەرۆژی دوەمی ئاگربەستەكە (66) زیندانیكراو كە سزای هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنراوە، لەگەڵ (611) زینداریكراوی دیكەی رۆژەكانی دوای (7ـی ئۆكتۆبەری 2023) فەلەستینی ئازاد دەكات.


هاوكات، كردنەوەی رێگاكان بۆ گەیشتی هاوكاری بۆ كەرتی غەززە بەشێكە لە پێشنیازە نوێكەی ئیسرائیل بۆ ئاگربەست لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس.

932 جار خوێندراوەتەوە