سەرۆكی ئەمەریكا داویكردوە لەسەر
بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران رێككەوتن بەجۆرێك ئەنجام بدەن كە كۆنكرێتی و هەمیشەیی بێت.
هەواڵ: (KNNC)
ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی كۆشكی
سپی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرۆکی شاندی ئەمەریکا بۆ دانوستان لەگەڵ تاران
رایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا داویكردوە لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی
ئێران رێككەوتن بەجۆرێك ئەنجام بدەن كە كۆنكرێتی و هەمیشەیی بێت.
وتیشی: رێككەوتن لەگەڵ ئێران كاتێك
ئەنجام دەدرێت، كە مەرج و داواكارییەكانی ترەمپ جێبەجێ بكرێت، بۆیە پێویستە پێویستە
تاران واز لە پڕۆگرامی بەرهەمهێنانی چەك بهێنێت.
رونیكردەوە، كۆشكی سپی رێككەوتنێكی لە
ئێران دەوێت كە ئاشتی، سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەستەبەر بكات.
دوێنێ دوشەممە، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ
فۆکس نیوز، سەرۆکی شاندی ئەمەریکا بۆ دانوستان لەگەڵ تاران ئاماژەی بۆ ئەوەكردبو،
لەسەر بنەمای وردەكارییەكانی پیتاندنی یۆرانیۆم و بەرنامەكانی چەكی ئەتۆمی
رێككەوتن لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدرێت.
172 جار خوێندراوەتەوە