شەپۆلێکی ناوبەناوی باران هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی گەرمیان
به بڕی جیاواز دەگرێتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
سیروان ساڵح، كەشناس رایگەیاند: بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا
و بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست و ناوچەیەکی پەستان نزمی
لاوازی دەریای سور، لەڕۆژانی پێنجشەممە و هەینییەوە هەندێك کات ئەگەری بارانبارین بەبڕی
جیاواز هەیە و بۆ ڕۆژی شەممە کەش وهەوا جێگیر دەبێتەوە.
وتیشی: سبەینێ چوارشەممە لە نێوان کاتەکانی نیوەڕۆ تا دوای
عەسر، ئەگەری هەیە كە بای شور بەخێرایی (20 تا 45) کیلۆمەتر/ لە کاتژمێرێکدا چالاك
ببێت، كە پێدەچێت كاریگەرییەكانی لەنێوان مامناوەند بۆ بەهێز لە سنوری گەرمیان بێت
و بەهۆیەوە تەپوتۆزی ناوخۆیی بۆماوەیەکی
کاتی لەگەڵ بێت.
سیروان ساڵح-ی كەشناس ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لەڕۆژی
پێنجشەممەوە پلەکانی گەرمی (6 بۆ 8) پلە دادەبەزن كە بەڕۆژ فێنک و بەشەو سارد
دەبێت، هەروەها لە ئێوارەی پێنجشەممە و هەندێك کاتی رۆژی هەینی، لە زنجیره چیاکانی
بەرزتر لە (2500) مەتر ئەگەری بەفربارین هەیە.
3876 جار خوێندراوەتەوە