شاندێكی دەم
پارتی و دەبەپە و بزوتنەوەی گۆڕان پەیوەندییەكانی هەردولا و دۆخی سیاسی و دوایین
پێشهات و ئاڵنگارییەكان و پرسی ئاشتی و چارەسەری دیموكراسی گفتوگۆ دەكەن.
ئەمڕۆ سێشەممە
(25ی3ی2025) شاندی دەم پارتی و دەبەپە كە پێكهاتبوون لە (کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی
دەبەپە، بەردان ئۆزتورک و ئەبرۆ گونەی، هاوسەرۆکانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دەم
پارتی، ساڵحا ئایدەنز، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە مێردین و ئەندامی تەژەئا عەدالەت
فیدان)، سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد لە سلێمانی و لەلایەن دانا
ئەحمەد مەجید رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و شێخ كامیل شێخ قادر، بەختیار عومەر
ئەولی و جوانڕۆ محەمەد و گوڵستان سەعیدەوە پێشوازیان لێكرا.
لە دیدارێكدا
باس لە دوایین پێشهاتەكان كرا و هەڵوێستی نیشتمانیانەی بزوتنەوەی گۆڕان لە پرسە
نەتەوەیی و نیشتمانییەكاندا جەختی لێكرایەوە و بەرز نرخێندرا.
92 جار خوێندراوەتەوە