مەسعود بازرانی، پەیامێکی
پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، ئاڕاستەی رێکخەری گشتی
بزوتنەوەی گۆڕان کرد.
هەواڵ:KNNC
لە پەیامەکەی مەسعود
بازرانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستاندا هاتوە، " بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی
پیرۆزەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ
دەخوازم".
دەشڵێت: لەو بۆنە پیرۆزەدا
لە خودای گەورە داواکارم ئاشتی و ئارامی وڵاتەکەمان قوڵ بکاتەوە و ئەم جەژنە ببێتە
دەستپێکی قۆناغێکی نوێی سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان.

590 جار خوێندراوەتەوە