عەباس عێراقچی ڕایگەیاند؛ نامەی فەرمی ئێران
کە وەڵامی نامەکەی ئەمەریکای تیدایە لە ڕێگەی دەسەڵاتدارانی عومانەوە نێردراوە بۆ سەرۆکی ئەمەریکا و جەختیش دەکەینەوە کە ئامادە نین گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەژێر هەلومەرجی ئەوپەڕی فشاردا ئەنجام بدەن.
هەواڵ:KNNC
دوای نزیکەی دوو هەفتە لە نامەکەی ترەمپ بۆ ئەمەریکا، عەباس عەراقچی بە
ئاژانسەکانی وڵاتەکەی راگەیاندوە، لە ڕێگەی دەسەڵاتدارانی عومانەوە بە فەرمی وەڵامی
نامەکەی ئەمەریکامان داوەتەوە و وتویەتی وەک ئێران سورن لەسەر سیاسەتی خۆیان و ئامادەن بە ناڕاستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکادا بکەن
وەزیری دەرەوە باسی
لەوەشکردوە؛ نامەکە بەڵگەنامەیەکی فەرمی و گشتگیرە و تێیدا بۆچونەکانمان لەسەر
دۆخی ئێستا و وردەکارییەکانی پلانەکەی سەرۆک ترەمپ بە تەواوی و بۆ بەرژەوەندی لایەنی
بەرامبەر ڕون کردوەتەوە.
جەختی کردوەتەوە دیدگاکانمان سەبارەت بە دۆخی ئێستا و نامەکەی سەرۆکی ئەمەریکا بە تەواوی ڕون کراوەتەوە کە ئێمە سورین لەسەر سیاسەتی خۆمان و ئامادەی گفتوگۆی ناراستەوخۆین و ئەم وەڵامەشمان دەگەیەنرێتە لایەنی بەرامبەر.
وەزیرەکەی ئێران
جەخت لەوە دەکاتەوە؛ سیاسەتی ئەوان ئەوە نییە کە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەژێر هەلومەرجی ئەو پەڕی فشاردا جێبەجێبکەن ، بەڵکو گفتوگۆی نا ڕاستەوخۆ وەک ئەوەی لە ڕابردودا هەبوە دەتوانێت بەردەوامی هەبێت و لای ئەوان پەسەندە.
1403 جار خوێندراوەتەوە