سەرۆکی کاتی سوریا،
ئەحمەد شەرع، دوای ئەوەی کە لە 8ی کانونی دوەم دەسەڵاتی گرتە دەست، درەنگانێکی شەوی ڕابردو پێکهێنانی حکومەتی نوێی ڕاگەیاند؛ کە یەک وەزیری ژن لەخۆدەگرێت و بەنزیکەی تەواوی وەزیرەکان لە خۆیەوە نزیکن
هەواڵ:KNNC
لە وتارێکدا کە
لە میانی مەراسیمی ڕاگەیاندنی حکومەت پێشکەشی کرد، ئەحمەد شەرع جەختی لە خواستی خۆی بۆ "بنیادنانی دەوڵەتێکی
بەهێز و سەقامگیر" کردەوە.
وەزیرەکانی
کابینە نوێیەکەی سوریا لە کۆشکی گەل لە دیمەشق،
لە بەردەم ئەحمەد شەرع سوێندی دەستورییان خوارد، هەریەکە لە ئەسعەد
شەیبانی وەزیری دەرەوە و محەڕەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی سوریا،کە هەردوکیان نزیکن لە سەرۆک کۆماری کاتییەوە
لە شوینی خۆیان مانەوە.
ئەنەس خەتاب، بەرپرسی
زانیاری گشتی کە نزیکە لە شەرع، کرایە وەزیری
ناوخۆ و هیند قەببات، مەسیحی و نەیاری بەشار ئەسەدی
سەرۆکی لەکارلادراو، وەک وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی و کار دەستنیشانکرا.
-پێکهێنانی
حکومەتی نوێی کاتی سوریا بەم شێوەیەیە:
- ئەسعەد ئەلشەیبانی، وەزیری دەرەوە
- مەرحەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری
- ئەنەس خەتاب، وەزیری ناوخۆ
- مەزهەر ئەلوەیس، وەزیری داد محەمەد
- ئەبو خەیر شوکری، وەزیری ئەوقاف
- مەروان ئەلحەلەبی، وەزیری خوێندنی باڵا
- هیند قەبووت وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی و کار
- محەمەد بەشیر وەزارەتی وزە
- محەمەد جسر بارنیا، وەزیری دارایی
- محەمە نیزال ئەلشار، وەزیری ئابوری
- موساب نەزال ئەلعەلی، وەزیری تەندروستی
- محەمەد ئەنجارانی، وەزیری کارگێڕی ناوخۆیی و ژینگە
- ڕائید الصالح، وەزیری فریاکەوتن و بەڕێوەبردنی کارەسات
- عەبدولسەلام حەیکل, وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆجیای زانیاری
- ئەمجەد بەدر, وەزیری کشتوکاڵ
- محەمەد عەبدولڕەحمان تورکۆ, وەزیری پەروەردە
- مستەفا عەبدولڕەزاق, وەزیری کارە گشتیەکان و نیشتەجێکردن
- محەمەد یاسین صالح, وەزیری ڕۆشنبیری
- محەمەد ئەلحەمید, وەزیری وەرزش و لاوان
- مازن ئەلسەلحانی, وەزیری گەشتوگوزار
- محەمەد سکاف, وەزیری گەشەپێدانی کارگێڕی
- یەعراب بەدر, گواستنەوە و گەیاندن
- حەمزە مستەفا, وەزیری ڕاگەیاندن
1755 جار خوێندراوەتەوە