دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، جارێکی دیکە هۆشداری
دایە حوسییەکان و ئێران و رایگەیاند، ئازاری قورس بۆیان بەڕێوەیە ئەگەر حوسییەکان
دەستبەرداری هێرشەکانیان نەبن.
هەواڵ:KNNC
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا
کە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس سۆشیال" بڵاویکردەوە
و هۆشداریدایە حوسیەکان ئەگەر هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییەکان لە دەریای سور ڕانەگرن هێڕشی
بێوێنە دەکەنە سەریان.
ترەمپ هەڕەشەی توندیشی کرد و وتی، "ئەوەی
تا ئێستا لە دژی ئەوان و ئێران کردویانە سەرەتایە و ئازاری قورس بۆیان بەڕێوەیە.
ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە، ئەمریکا راستەوخۆ بەچڕی
پێگەی حوسییەکانی یەمەن دەکاتە ئامانج و لە دوایین هێرشیشدا زیاتر لە 13 ناوچەی
یەمەن بۆردومانکرا.
هاوکات، ئەمریکا ئێران تۆمەتبار دەکات بە
هاوکاریکردنی حوسیەکان و ترەمپ چەندین جار هۆشداری داوەتە ئێران ئەگەر کۆتایی بە پاڵپشتیەکانی لە هێزە چەکدارەکانی
ناوچەکە نەهێنێت بۆردومان دەکرێت.
197 جار خوێندراوەتەوە