بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی لە رۆژی (19ـی ئازارەوە) شەپۆلێكی نوێی باران
و بەفر بارین و گەرانەوەی سەرما رو لەهەرێم دەكات و تا رۆژی (26ـی ئازار) بەردەوامی دەبێت.
هەواڵ: (KNNC)
ئاراس جەبار، كەشناس بڵاویكردوەتەوە، بەگوێرەی گۆڕانکارییە نوێكانی
نەخشەکانی کەش وهەوا پێشبینی دەکرێت لە رۆژی (19ـی ئازاری 2025) و لە ئەنجامی
کاریگەری و هاتنە خوارەوەی نزمەپاڵەپەستۆی جەمسەری باکور، هەرێمی کوردستان شەپۆلێکی مامناوەندی بارانبارین و بەلاوازیش
ناوچەکانی دیکەی عێراق بگرێتەوە.
رونیكردوەتەوە، لەگەڵ ئەو شەپۆلە پێشبینی كراوەدا، لە رۆژی (22ـی ئازار)
بارستە هەوا ساردەکەی دەگاتە ناوچەکانی هەرێم و جارێکی دیکە کەشێكی سارد و زستانەی
دەستپێدەکاتەوە و لەم قۆناخەشدا پێشبینی بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویەکان دەکرێت.
كەشناسەكە ئەوەشی خستوەتەڕو، رێژەی بارانە پێشبینی كراوەكەی سەر ناوچە
جیاجیاكانی هەرێم زیاتر و فراوان دەبێت و کاریگەریەکانی بە قۆناغی جیاواز تا رۆژی
(26ـی ئازار) بەردەوامی دەبێت.
3003 جار خوێندراوەتەوە