ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
بڕیاری دا كە سبەینێ دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی شوبات بكرێت و وه‌زاره‌ت و
دامه‌زراوه‌كانیش راسپێردران هه‌رچی زوه لیستی مووچه‌ی مانگی ئادار ئاماده بكه‌ن،
هەروەها لەسەر پێشنیاری وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی لێخۆشبونی له قیسته‌كانی
سودمه‌ندانی قه‌رزی بچوك له ساڵانی پێش‌و كه سودمه‌نده‌كانیان كۆچی دواییان كردوه
په‌سه‌ند كرد.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی
وەزیراندا و دوای گەیشتی بڕی 958 ملیار دینار بۆ موچەی مانگی شوبات، وه‌زاره‌تی
دارایی بۆ ئاماده‌كردنی خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه راسپێردرا، بڕیاریش درا له سبه‌ینێوه
ده‌ست به دابه‌شكردنی موچە بكرێت، هاوكات، دامه‌زراوه‌كانیش راسپێردران هه‌رچی زوه
لیستی موچه‌ی مانگی سێ (ئادار) ئاماده بكه‌ن.
لەبەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا، وه‌زیری
سامانه سروشتییه‌كان به‌وه‌كاله‌ت، دوا پێشهاته‌كانی كۆبونه‌وه هاوبه‌شه‌كانی نێوان
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی به ئاماده‌بونی
نوێنه‌ری كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان خسته‌ڕو.
بڕگه‌ی دوه‌می كارنامه‌ی كۆبونه‌وه،
تایبه‌ت بو به گفتوگۆكردن له‌سەر دو پێشنیار كه له‌لایه‌ن كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری
كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی خرایه‌ڕو، سه‌باره‌ت به لێخۆشبون له پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی
خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت كه پێش ساڵی (2013) ئه‌و پێشینه‌یه‌یان وه‌رگرتوه، هه‌روه‌ها
لێخۆشبون له قیسته‌كانی ماوه بۆ سودمه‌ندانی قه‌رزی بچوك له ساڵانی پێش‌و كه بۆ
پڕۆژه‌ی مامناوه‌مد ئه‌و قه‌رزانه‌یان وه‌رگرتبو، به‌ڵام ئه‌و سودمه‌ندانه كۆچی
دواییان كردوه.
ئەمەش دەقی راگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی
وەزیرانە:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
لێخۆشبونی له قیسته‌كانی سودمه‌ندانی قه‌رزی بچوك له ساڵانی پێش‌و كه سودمه‌نده‌كانیان
كۆچی دواییان كردوه په‌سه‌ند كرد، وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانیش راسپێردران هه‌رچی
زوه لیستی موچه‌ی مانگی ئادار ئاماده بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی
فیدراڵ بنێردرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی ئاداری 2025،
به سه‌رپه‌رشتیی وه‌زیران مه‌سرور بارزانی و ئاماده‌بونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری
سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به ناوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی و
ئابوری ڕاسپارد بۆ ئاماده‌كردنی خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شوباتی موچه‌خۆرانی
هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بڕی 958 ملیار دینار وه‌ك موچه‌ی
مانگی شوبات خرایه سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان،
بڕیاریش درا هه‌ر له سبه‌ینێوه ده‌ست به دابه‌شكردنی بكرێت، له هه‌مانكاتدا سه‌رجه‌م
وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانیش ڕاسپێردران هه‌رچی زوه لیستی موچه‌ی مانگی ئادار
ئاماده بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی داراییی فیدڕاڵ بنێردرێت، بۆ خه‌رجكردنی
موچه‌ی مانگی ئادار پێش پشوه‌كانی جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان.
له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌دا، كه‌مال
محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت، دوا پێشهاته‌كانی كۆبونه‌وه
هاوبه‌شه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی
به ئاماده‌بونی نوێنه‌ری كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان خسته‌ڕو.
له‌م باره‌وه وه‌زیری سامانه
سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌نجامی گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی
هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر ڕۆشناییی بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی
فیدراڵ.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وێڕای ده‌ستخۆشی
له هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له‌پێناو زو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی
هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و كاركردنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی
فیدڕاڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفت و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌كه و ته‌واوكردنی
پێداویستی و ڕێكاره‌كانی هه‌نارده‌كردن، له هه‌مانكاتدا جه‌ختی له هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی
حكومه‌تی هه‌رێم كرده‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌مواری یاسای بودجه به ئاراسته‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه
و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم له ڕێگای كۆمپانیای سۆمۆ و گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاته‌كه‌ی بۆ
وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ، ئه‌مه‌ش له دوای ته‌واوكردنی ڕێكار و پێداویستییه‌كانی
پرۆسه‌كه كه ئێستا هه‌ر دو وه‌زاره‌ت و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان به هاوبه‌شی كاری
له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
بڕگه‌ی دوه‌می كارنامه‌ی كۆبونه‌وه،
تایبه‌ت بو به گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دو پێشنیار كه له‌لایه‌ن كوێستان محه‌مه‌د،
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی خرایه‌ڕو، سه‌باره‌ت به لێخۆشبون له پێشینه‌ی
هاوسه‌رگیریی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت كه پێش ساڵی 2013 ئه‌و پێشینه‌یه‌یان وه‌رگرتبوه.
هه‌روه‌ها لێخۆشبون له قیسته‌كانی ماوه بۆ سودمه‌ندانی قه‌رزی بچوك له ساڵانی
پێش‌و كه بۆ پڕۆژه‌ی مامناوه‌مد ئه‌و قه‌رزانه‌یان وه‌رگرتبو، به‌ڵام ئه‌و سودمه‌ندانه
كۆچی دواییان كردوه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به كۆی ده‌نگ
هه‌ردو پێشنیاری وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی په‌سه‌ند كرد، هه‌ردو وه‌زاره‌تی
دارایی و ئابوری و كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ڕاسپێردران به ده‌ركردنی ڕێنماییی
پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره.
له بڕگه‌ی كۆتاییدا، گفتوگۆكردن بو
له‌باره‌ی دیاریكردنی ڕۆژه‌كانی پشو و بۆنه فه‌رمییه‌كان له ڕۆژمێری حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان، كه له‌لایه‌ن جوتیار عادل، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری خرایه‌ڕو،
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی
ڕاسپارد كه ڕێكاریی یاسایی و ته‌شریعیی پێویست له‌م باره‌وه بگرنه‌به‌ر.
40 جار خوێندراوەتەوە