وەزارەتی دارایی خشتەی موچەی مانگی شوباتی بڵاوكردەوە

KNN : Kurdish News Network
05:40 - 12/03/2025
کوردستان
+
-

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لیستی موچەی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە كە بێجگە لە رۆژانی هەینی و شەممە بە چوار رۆژ موچەی موچەخۆرانی هەرێم دابەش دەكات.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

ئەمڕۆ چوارشەممە (12ـی ئازاری 2025) وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی موچەی مانگی شوباتی (2025)ـی بڵاوكردەوە كە لە سبەینێ پێنجشەممە (13ـی ئازار) بەخانەنشینی شارستانی، خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانە سیاسییەكان و بەركەوتوانی كیمیاباران دەست بەدابەشكردنی دەكرێت و رۆژی سێشەممە (18ـی 3ـی 2025) كۆتایی پێدێت.


بەپێی خشتە بڵاوكراوەكە، رۆژانی هەینی و شەممە موچە دابەشناكرێت، بەڵام رۆژی یەكشەممە موچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفال كراوان و خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.


پێشتر وەزارەتی دارایی رایگەیاندبو، ئەمڕۆ چوراشەممە، بڕی (957) ملیار و (925) ملیۆن و (880) هەزار  دیناری وەک تەمویلی موچەی مانگی شوبات، فەرمانبەر و موچەخۆران لەلایەن بەغدادوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان.


هەر ئەمڕۆ لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كان راسپێردران هه‌رچی زوه‌ لیستی موچه‌ی مانگی ئادار ئاماده‌ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی داراییی فیدڕاڵ بنێردرێت، بۆ خه‌رجكردنی موچه‌ی مانگی ئادار پێش پشوه‌كانی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان.

 

376 جار خوێندراوەتەوە