تەمویلى موچەى مانگى
دوو خرایەسەر هەژمارى وەزارەتى دارایی هەرێم و وەزارەتەکەش دەڵێت: سبەینێ دەست بە
دابەشکردنەکەى دەکەن و لە چەند رۆژێکدا موچەى تەواوى فەرمانبەران دابەش دەکەن و لە
هەوڵیشدان هەفتەى داهاتو لیستى موچەى مانگى سێ رەوانەى بەغداد بکەن.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتى دارایی و
ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و بەوپێیە بڕى
957,925,880.078 دینار وەک تەمویلی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی
کوردستان خراوەتەسەر هەژماری بانکی وەزارەتەکە و بێ هیچ لێبڕینێک خەرجکراوە.
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە
سبەینێ پێنجشەممە، دەست بە دابەشکردنى موچەى مانگى شوبات (2)ـى فەرمانبەران و
موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دەکەن و لە چەند رۆژێکدا موچەى سەرجەم موچەخۆران دابەش
دەکرێت و لە هەوڵیشدان لە هەفتەی داهاتودا لیستی موچەی مانگی ئازار رەوانەی وەزارەتی
دارایی حکومەتی فیدراڵ بکرێت.
وەزارەتەکە دەشڵێت: "لەدوای
10ـی هەمو مانگێک راپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگانە ئامادە دەکرێت و لەسەر ئەو
بنەمایەش لەم رۆژانەدا راپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگی شوبات ئامادە دەکرێت، بەمەبەستی
دیاریکردنی پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان و ناردنی بۆ
وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەنزیکترین کاتدا."
513 جار خوێندراوەتەوە