فەرەنسا پێشوازی لەو رێککەوتنە کرد
کە لە نێوان ژەنەراڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)
و ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتی سوریا واژۆ کراوە و دەڵێت: فەڕەنسا و ئەمەریكا بەشێك
بون لە رێككەوتنەكە، هاوكات، ئەڵمانیاش دەڵێت: تێكەڵكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) هەنگاوێكی گرنگە بۆ سوریایەكی یەكگرتو.
هەواڵ: (KNNC)
وەزارەتی دەرەوەی روسیا بڵاویكردەوە؛ رێككەوتنی
سیاسی لەنێوان هەسەدە و دیمەشق، هەنگاوێكی ئەرێنییە كە تیایدا رەچاوی دانوستان و
كۆتایی هێنان بەجەنگ و یەكخستنی ئەو وڵاتە كراوە كە فەڕەنسا و ئەمەریكا بەشێك بون
لە رێككەوتنەكەی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، فەرەنسا بەردەوام
دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ ئاسانکاری گفتوگۆ و دیالۆگ لەنێوان دەسەڵاتدارانی راگوزەری سوریا و هاوبەشە کوردەکان
لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا.
هاوكات، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا
راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتوە: تێكەڵكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات
(هەسەدە) هەنگاوێكی گرنگە بۆ سوریایەكی یەكگرتو هەروەها بەشداریكردنی سەرجەم
پێكهاتەكانی ئەو وڵاتە لەپرۆسەی سیاسیدا.
لای خۆشیەوە،
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند: رێککەوتنی کورد و دیمەشق
خزمەت بە ئاشتی دەکات و پێشوازی لە ھەر ھەنگاوێكی دروست دەكەن هەروەها جێبەجێکردنی
ئەو رێککەوتنەی کە دوێنێ واژۆ کرا بە شێوەیەکی دروست و تەواو، خزمەت بە ئاسایش و
ئاسودەیی سوریا دەکات.
پێشتر، سەرۆکایەتی سوریا واژۆکردنی رێککەوتنێکی
نێوان هەسەدە و دیمەشقی راگەیاند، بەگوێرەی رێكەوتنەكە كەلە هەشت خاڵ پێكهاتوە، كە
یەكێك لە خاڵە گرنگەكانی رێككەوتنە واژۆ كراوەكە تیادا هاتوە؛ پێكهاتەی كورد
پێكهاتەیەكی سەرەكی گەلانی سوریایە.
524 جار خوێندراوەتەوە