سیناتۆرێکى ئەمەریکى داواى خێرا جێبەجێکردنى
سزا دەکات بەسەر بانکى رافیدەیندا و هەڕەشەش لە تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراق
دەکات و دەڵێت: کوردەکانى برسى کردوە و ترەمپ چارەسەرى دەکات.
هەواڵ:KNNC
جۆو وێڵسن،کۆنگرێسمانى کۆمارییەکانى ئەمەریکا
لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی ئێکس نوسیویەتى:" پێویستە سزاى بانکى رافیدەین
بدرێت".
ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە پێویستە وەزارەتى
گەنجینەى ئەمەریکا چیتر سزاکانى سەر بانکى رافیدەین دوانەخات کە ملیۆنان دۆلار بۆ
هێزە چەکدارەکانى عێراق سپى دەکاتەوە.
نوسیویەتى:" لەگەڵ ئەم سپیکردنەوەى
پارەیەشدا، تەیف سامى، وەزیرى دەرایی عێراق خەڵکى هەرێمى کوردستانى عێراق برسى
دەکات و موچەکانیان نانێرێت، بەڵام ترەمپ خۆى چارەسەرى دەکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، نزیک دەبینەوە لە نیوەى
مانگى ئازار، بەڵام تا ئێستا عێراق موچەى مانگى شوباتى فەرمانبەرانى هەرێمى خەرج
نەکردوە.
1185 جار خوێندراوەتەوە