خاوەنی
تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) رایدەگەیەنێت: لەلایەن ئۆكرانیاوە هێرش
كراوەتە سەر تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس و كێشەی بۆ دروستكراوە.
هەمەڕەنگ:
(KNNC)
لە لێدوانێكدیا بۆ فۆكس نیوزی ئەمەریكا ئیلۆن مەسك، خاوەنی تۆڕی كۆمەڵایەتی
ئێكس رایگەیاند، لە ناوچەیەكی ئۆكرانیاوە هێرشێكی ئەلیكترۆنی كراوەتە سەر تۆڕەكەی
ئەوەش بەئامانجی لەكارخستنی سیستمی ئێكس، بەڵام بەخێرایی كێشەكەیان چارەسەر كردوە.
وتیشی:
بەهۆی هێرشە ئەلیكترۆنییەكەوە ماڵپەڕی ئێکس و بەرنامەی مۆبایلە زیرەکەکان تێكچون هەروەها
کێشەی پەیوەندیکردن بە سێرڤەرەكەوە دروسبتوبو.
لە ساڵی
(2022) ئیلۆن مەسك تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تویتەری بە بڕی (44) ملیار دۆلار کڕیوە و
ناوەکەی بۆ (X) گۆڕی.
پێشتریش
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بۆ پشتگیری كردنی مەسك و وەك وەڵامێكیش بۆ ئەو دژایەتییەی
كە بەرامبەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری تێسلا دەكرێت بڕیای داوە ئۆتۆمبێلێكی كۆمپانیاكەی
مەسك بكڕێت.
564 جار خوێندراوەتەوە