دەستەی شوێنەواری عێراق: 27 هەزار پارچەی شوێنەوارمان گەڕاندوەتەوە بۆ مۆزەخانەی نیشتیمانی

KNN : Kurdish News Network
07:57 - 11/03/2025
هەمەڕەنگ
+
-

دەستەی شوێنەواری عێراق گەڕاندنەوەی حەوت هەزار پارچە شوێنەواری لە دەرەوەی وڵات راگەیاند و سەرۆكی دەستەكەش دەڵێت: 20 هەزار پارچە شوێنەواری دیكەیان لە ناوخۆدا گەڕاندوەتەوە بۆ مۆزەخانەی نیشتیمانی.


هەواڵ: (KNNC)


عەلی عوبەید، سەرۆكی دەستەی گشتی شوێنەوار راگەیاند: گەڕاندنەوەی كەلوپەل و شوێنەوارە مێژوییەكان كە بەشێوەی قاچاخ تاڵانکراوە، راستەوخۆ لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری ڕۆشنبیرییەوە سەرپەرشتی دەكرێت كە بەهاوكاری و  هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزخانەکانی عێراق لە وڵاتانی جیهان بەدواداچونی بۆ دەكرێت.


وتوشیەتی: پێشتر توانیویانە زیاتر لە حەوت هەزار پارچە شوێنەواری گرنگی وڵات بدۆزنەوە و بیگەڕیننەوە بۆ مۆزەخانەی نیشتیمانی عێراق كە مێژوی پارچەكان دەگەڕێنەوە بۆ شارستانییەتە دێرینەکان، كە بەهای هونەری و کولتوری گەورەی نیشتیمانی نێوان دو روبار پیشان دەدەن.


سەرۆكی دەستەی گشتی شوێنەوار ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، هەوڵەكان بۆ گەڕاندنەوەی پارچە شوێنەوارەكان لەناوخۆی وڵاتیشدا بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و دەزگای هەواڵگری و وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە و لە ماوەی رابردودا توانراوە دەستبەسەر زیاتر لە (20) هەزار پارچە شوێنەواردا بگیرێت و بگەڕێنرێتەوە بۆ مۆزەخانەی عێراق، هەروەها  رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بە ئەو كەسانە گیراوەتەبەر.

70 جار خوێندراوەتەوە