بارستەهەوایەكی جەمسەریی سارد، بەبەفر
و بارانەوە رو لە ناوچەكە دەكات و دەستەی كەشناسیی عێراق هۆشداریی دەدات.
هەواڵ: (KNNC)
دەستەی گشتیی كەشناسیی عێراق بڵاویكردەوە؛
بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا بارستە هەوایەكی جەمسەریی زۆر سارد رو لە عێراق و
ناوچەكە دەكات، كەبەهۆیەوە پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن، هاوكات بەفر
و بارانێكی زۆریش دەبارێت.
رونیكردەتەوە، شەپۆلەكە لە رۆژی شەممەوە
و لە باكور و باكوری رۆژئاوای عێراق دەستپێدەكات و تەواوی پارێزگا و ناوچەكانی
دیكەی عێراق دەگرێتەوە و تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتو كاریگەرییەكانی بەردەوام دەبێت
و نزمترین ئاستی پلەكانی گەرما لە تەواوی وەرزی زستانی ئەمساڵ تۆماردەكرێت.
دەستەی گشتیی كەشناسیی عێراق ئاماژەی بۆ
ئەوەكردوە، چاوەڕواندەكرێت لە رۆژی شەممەی داهاتوەوە، لەسەر ناوچە شاخاوییەكانی سنوری
پارێزگای هەولێر و بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممەش لەناو سەنتەری شارەكانی سلێمانی،
دهۆك بەفر ببارێت.
5838 جار خوێندراوەتەوە