نێردەى تایبەتى سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بۆ
کاروبارى بارمتەکان نامەیەکى نوێ ئاڕاستەى سودانى دەکات تایبەت لە لێکۆڵەرەوە ئیسرائیلیی- روسییەکەى لە عێراق رفێنراوە و دەڵێت: ئەم کەیستە پیشانى جیهانى دەدات
ئایا شایەنى ئەوەیت ببیتەوە بە سەرۆکوەزیران یاخود نا.
هەواڵ:KNNC
ئادەم پۆلەر، نێردەى تایبەتى سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بۆ کاروبارى بارمتەکان لە گرتەیەکى
ڤیدیۆییدا باس لە کەیسى ئیلیزابێس تسۆرکۆف دەکات و دەڵێت: ئێستا سەرۆکوەزیرانى عێراق هەلێکى
لەبەردەستدایە پیشانى جیهانى بدات ئایا شایەنى ئەوەیە ببێتەوە بە سەرۆکوەزیران
یاخود نا.
ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە ئەگەربێتو نەتوانێت
ئازادى بکات، ئەوا پێویستە سودانى لە پۆستەکەى دەربکرێت و ئەمەش یەکەمجار نییە پۆلەر باس لەم کەیستە
بکات، پێشتریش سودانى بە پێدانى "بەڵێنى درۆ" بۆ ئازادکردنى ناوبراو تۆمەتبار کردوە.
لە سەرەتاکانى ساڵى 2022 ئێلیزابێس تێسکۆرف
بەمەبەستى ئامادەکردنى دکتۆرا بەناوى زانکۆى پریستۆن-ى ئەمەریکییەوە بە پاسپۆرتە ئیسرائیلییەکەى گەیشتە عێراق،
لە ئایارى 2023 بێسەروشوێن بو و دواتر دەسەڵاتدارانى ئیسرائیل رایانگەیاند کە ئەو
لێکۆڵەرە لەلایەن (حیزبوڵا)ـى سەربە ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
لە هەمان ساڵدا حکومەتى عێراق ئاشکرایکرد کە
لێکۆڵینەوەى تایبەتیان بەو کەیسە دەستپێکردوە و لە ئێستاشدا ئەمەریکا داوا لە
عێراق دەکات ئازادى بکات.
2267 جار خوێندراوەتەوە