لە هەر کاتژمێرێکدا هەشت خێزان لە عێراق هەڵوەشاونەتەوە

KNN : Kurdish News Network
12:12 - 20/02/2025
عێراق
+
-

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئامارى هاوسەرگیریی و جیابونەوەى مانگى کانونى دوەمى بڵاوکردەوە و بەوپێیە تەنها لەو مانگەدا لە هەر کاتژمێرێکدا هەشت خێزان لە عێراق هەڵوەشاونەتەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەپێی ئامارەکەى ئەنجومەنى باڵاى دادوەریی، مانگى رابردو لە عێراق جگە لە هەرێمى کوردستان 29 هەزار و 119 گرێبەستى هاوسەرگیریی ئەنجامدراون، لە بەرامبەریشدا شەش هەزار و 448 حاڵەتى جیابونەوەش هەبون.

 

بەغداد زۆرترین رێژەى هاوسەرگیریی و جیابونەوەیشى لێ تۆمار کراوە، حاڵەتەکانى جیابونەوە بەشێوەیەک بون کە بە تێکڕایی لە رۆژێکدا 214 و لە کاتژمێرێکیشدا هەشت حاڵەتى جیابونەوە تۆمار کراون.

 

ئامارەکە دەریخستوە کە لە کەرکوک لەماوەى مانگى رابردودا هەزار و 338 گرێبەستى هاوسەرگیریی ئەنجامدراوە و لەبەرامبەریشدا 162 جیابونەوە، لە قادیسیەش کەمترین هاوسەرگیریی هەبوە لەسەر ئاستى عێراق کە 999 یە و لەبەرامبەریشدا 326 حاڵەتى جیابونەوە تۆمار کراون.

146 جار خوێندراوەتەوە