دەستەی کەشناسی عێراق: لە نۆ پارێزگاى عێراق و هەرێمى کوردستان بەفردەبارێت

KNN : Kurdish News Network
09:03 - 21/02/2025
عێراق
+
-

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ڕایگەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتودا شەپۆلێکی بەفربارین ڕو لە عێراق و هەرێم دەکات و لە نۆ پارێزگا بەفر دەبارێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق، بڵاوی کردەوە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتو شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین رولە عێراق دەکات و بەهۆیەوە لە نۆ پارێزگاى عێراق و هەرێمى کوردستان بەفر دەبارێت.

 

دەستەی کەشناسی عێراق راشیگەیاندوە، بەفربارین لە پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، کەرکوک، دیالە، سلێمانی، هەولێر و دهۆک دەگرێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکانیش پێشبینی بارینی بەفرێکی زۆر دەکرێت.

 

 دەستەکە پێشبینی ئەوەی کردوە، لە ڕۆژی 23ی مانگدا شەپۆلەکە بەغدادیش بگرێتەوە بەڵام بە ڕێژەیەکی کەم.

50 جار خوێندراوەتەوە