وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە وەڵامی هەڕەشەکانی، ڕاوێژکاری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران
کە وتبوی ئیسرائیل تەختی زەوی دەکەین، دەڵێت فەرمون ئێمە ئامادەین بۆ ئەو شەڕە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ هەینی، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، گیدۆن سار لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی ئێکس وەڵامی هەڕەشەکانی ئیبراهیم جبوری، ڕاوێژکاری فەرماندەی سوپای
پاسدارانی داوەتەوە و نوسیویەتی؛ هەمو کات ئامادەین بۆ شەڕی ئێران.
ئەو وەزیرەی ئیسرائیل نوسیویەتی، ئەگەر گەلی جولەکە شتێک لە
مێژوەوە فێربوبێت، ئەوە ئەمەیە؛ کاتێک دوژمنەکەت دەڵێت ئامانجی من لەناوبردنی تۆیە
- باوەڕی پێبکە".
گیدۆن سار جەختیشیکردوەتەوە وەک ئیسرائیل باوەڕ بە هەڕەشەکانیان دەکەین، بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێکیش ئامادەین ، بە ئێرانیش دەڵێین فەرمون.
ئەمە لەکاتیكدایە، بەردەوامی هەڕەشەکانی ئیسرائیل و ئێران لە
یەکتری، ئەگەری پێکدادانی دو وڵاتەکەی زیاتر کردوە.
دوای هەڕەشەکانی نەتانیاهۆ، لەم دوایەدا ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، ئیبراهیم جبوری رۆژی
پێنجشەممە ڕایگەیاند: هەر کاتێک لەسەروخۆمانەوە بڕیار بدرێت، ئۆپەراسیۆنی ‘بەڵێنی
ڕاستەقینەی سێ ’ بۆ لەناوبردنی تەلئەبیب و تەختکردنی ئیسرائیل لەگەڵ زەویدا
ئەنجام دەدرێت.
1088 جار خوێندراوەتەوە