بەبڕوای بەرپرسانی کۆشکی سپی هاوکارییەکانی
ئەمەریکا سەرۆكی ئۆكرانیای لە مردن ڕزگار کردوە.
هەواڵ: (KNNC)
لە راپۆرتێكدا كە ماڵپەڕی ئاکسیۆس لەسەر
زاری بەرپرسێكی باڵای كۆشكی سپییەوە بڵاویكردوەتەوە، هاتوە؛ ڤۆلۆدێمێر زێلێنسکی،
سەرۆكی ئۆكرانیا كە ئەکتەرێکە، هەڵەیەكی گەروەی کردوە کە منداڵان لەسەر شانۆ لەو
جۆرە هەڵە ئەنجام نادەن، بەهۆی هەڵەكەشیەوە بڕوای بەئەوە كردوە كە ئەو کارەکتەرەیە
رۆڵی تێدا بگێڕێت.
بەرپرسەكەی كۆشكی سپی ئاشكرایكردوە، ئەگەر
ویلایەتە یەكگرتوەكانی هاوكاری پێشكەش بە ئۆكرانیا و سەرۆكەكەی نەكردایە، ئێستا زێلێنسکی
دو مەتر لە ژێر زەویدا کەوتبو.
پێشتریش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی
ئەمەریكا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال، بڵاویکردبوەوە؛ زێلێنسکی "دیکتاتۆرە
و بە هەڵباردن دەسەڵاتی وەرنەگرتوە" ناوی هێنابو، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردبو؛ ئەنجامدانی
پرۆسەی هەڵبژاردن لە ئۆکرانیا پێویستە و ئەمەریكا پشتگیری دەكات، ئەوەی خستبویەڕو، ئێستا جەماوەری زێلێنسکی
بۆ (4%) دابەزیوە.
لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردودا ماوەی
سەرۆکایەتیی زێلێنسکی کۆتایی هات، كەسە نزیكەكانی داوایان لێکرد كە ئۆکرانیا بەجێبهێڵێت،
لە دو رۆژی رابردوشدا؛ رۆژنامەی نیویۆرک پۆست لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆشکی
سپییەوە بڵاویکردەوە؛ "باشترین بژاردە
بۆ زێلێنسکی و جیهان رۆشتنی دەستبەجێیە بۆ فەرەنسا.
1453 جار خوێندراوەتەوە