بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی
هەرێمی كوردستان ئیدارەی سەرۆكی ئەمەریكا فشار دەخاتە سەر عێراق و ئەگەر پابەند
نەبێت روبەڕوی سزادەكرێتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە: بۆ
دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی
ئەمەریكا فشار دەخاتە سەر حكومەتی عێراق، لەحاڵەتی پابەند نەبونیشدا عێراق روبەڕوی
سزا دەكاتەوە.
ئەوەشیخستوەتەڕو، بەبڕوای ئیدارەی
ترەمپ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان یارمەتیدەر دەبێت بۆ دابەزاندنی نرخی
نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا.
بەبڕیاری دادگای نێوبژیوانی پاریس نزیكەی
دو ساڵە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان راگیراوە، چەندین جار بەرپرسانی هەرێم و
عێراقش باسیان لە زیانەكانی راگرتنی نەوتی هەرێم كردوە.
لە چەند رۆژی رابردودا سەرۆكی هەرێم و
ژمارەیەك لە بەرپرسیانی دیكەی حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم رایانگەیاند: لەم
مانگەدا هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی توركیاوە بۆ بازاڕەكانی جیهان دەستپێدەكاتەوە.
696 جار خوێندراوەتەوە