ناوی زیاتر لە دو هەزار دەرچوی بەشە پزیشكیەكان ئاڕاستەی بەغداد دەكرێت

KNN : Kurdish News Network
08:57 - 20/02/2025
کوردستان
+
-

بەمەبەستى دامەزراندنیان وەزارەتى خوێندنى باڵاى حكومەتی هەرێمی كوردستان ناوى دو هەزار و (269) دەرچوى بەشە پزیشکییەکان ئاراستەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى عێراق دەکات.


هەواڵ: (KNNC)


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڵاویكردەوە: لەسەر داواى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى عێراقى فیدراڵ و لە ڕێگەى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغداد، ناوى دو هەزار و (269) دەرچوى بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) کە دانیشتوى ناوچەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانن بەمەبەستى دامەزراندن لەسەر میلاکى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى عێراقى، ئاراستەى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا دەکات.



ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، نوسراوەكە چەندین دۆکیۆمێنت و بەڵگەنامەى فەرمى تێدایە کە لە ناوى دەرچوانى بەشە پزیشکى و تەندروستییەکان و بڕیارى زانکۆیی دەرچوان پێكهاتوە، لەلایەن نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە بەغداد ئاراستەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى عێراقى فیدراڵ دەکرێت.

169 جار خوێندراوەتەوە