كەشناسێك: شەپۆلێكی بەفر و باران بارین رو لە هەرێم دەكات

KNN : Kurdish News Network
08:12 - 15/02/2025
کوردستان
+
-

بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا سبەینێ شەپۆلێكی بەفر و باران بارین بەبڕی جیاواز چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.


هەواڵ: (KNNC)


ئاراس جەبار، كەشناس رایگەیاند: لە ئەنجامی كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی باكوری دەریای سور، لە سبەینێ یەكشەممەوە و لە كاتەكانی بەیانییەوە تا ئێوارە شەپۆلێكی بەفربارین چەند ناوچەیەك لە عێراق دەگرێتەوە، هەروەها ئاسمانی هەرێمیش دەگۆڕدرێت بۆ نیمچە هەور و لە كاتەكانی شەودا بۆ درەنگانی شەو شەپۆلەكە بە شێوەیەكی مامناوەند درێژدەبێتەوە بۆ ناوچە جیازاەكانی هەرێم.


رونیكردوەتەوە، پێشبینییەكانی كەشوهەوا ئاماژەیان بۆ ئەوەكردوە كە شەپۆلەكە رو لە ناوچەكانی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی، كەركوك، هەڵەبجە و ناوچەكانی باكوری گەرمیان دەكات و ئەگەری بارانی مامناوەند بەرێژەی جیاواز لە هەرێم هەیە.


هەروەك وتوشیەتی: پێشبینی دەكرێت بەفر لە شاری سلێمانی بەتایبەت بەرزاییەكانی ناوچەكە ببارێت و  رۆژی دوشەممەش كاریگەریی شەپۆلەكە كۆتایی بێت.


كەشناسەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، پێشتر رامانگەیاندبو كە لە كۆتایی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێكی بەهێزی سەرما و بەفر و باران لە جەمسەری باكورەوە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە بۆ ماوەیەكی زۆر كاریگەرییەكانی دەمێنێتەوە.

2911 جار خوێندراوەتەوە