کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ بەفروباران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە

KNN : Kurdish News Network
11:25 - 21/02/2025
کوردستان
+
-

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت، بۆ سبەینێش بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەوردەبێت، نمەبارانی پچڕپچڕ لە ناوچە جیاوازەکان بەردەوام دەبێت، هەروەها لە ناوچەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەکانی سۆران و راپەڕین رێژەی دابارین زیاتر دەبێت و بارانی مامناوەند دەبارێت، هاوکات لە ناوچە شاخاویی و سنورییەکان بەفردەبارێت.

 

کەشناسی هەرێم پێشبینیش دەکات، لەکاتەکانی شەودا لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری و سەنتەری قەزای سۆران بەفر ببارێت، پلەکانی گەرماش بە نزیکەی دوو تــــا چوا پلە نزم دەبنەوە.

سەبارەت بە کەشی سبەینێ شەممە رایگەیاندوە، ئاسمان بەگشتی هەوردەبێت و لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم نمەباران و بارانی مامناوەند بەپچڕی دەبارێت، هەروەها لە ناوچە سنورییەکان بەفردەبارێت، هەروەها پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلە نزمتر دەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 8 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 6 پلەى سیلیزى
دهۆک: 7 پلەى سیلیزى
کەرکوک:10 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 7 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 6 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: -4 پلەى سیلیزى
سۆران: 2 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 12 پلەى سیلیزى

645 جار خوێندراوەتەوە