مازن بارزانى: راگرتنى ئینتەرنێتى کۆڕەک تیلیکۆم تەنها دژى ئێمە نییە و دژى هەمو کوردە

KNN : Kurdish News Network
04:31 - 20/02/2025
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرى پەیوەندییەکانى کۆمپانیاى کۆڕەک تیلیکۆم راگرتنى هێڵى ئینتەرنێتى کۆمپانیاکەیان بە سیاسیی ناودەبات و دەشڵێت: قەرزەکەیشمان بدەینەوە کێشەى دیکەمان بۆ دروست دەکرێت.


 هەواڵ:KNNC


مازن سیروان بارزانی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆمپانیا کۆڕەک تیلیکۆم، رایگەیاندوە؛ سەربارى ئەوەى کۆمیانیاکەیان لەسەرتاسەریی عێراق کاردەکات و حەوت ملیۆن بەشداربوى هەیە، بەڵام بەهۆى سزاکانەوە جگە لە زیانى دارایی، زیان بەر ناو و ناوبانگى کۆمپانیاکەیشیان کەوتوە.


بەڕێوەبەرى پەیوەندییەکانى کۆڕەک تیلیکۆم لەگەڵ ئەوەى جەخت لە بەردەوامییان دەکاتەوە، دەشڵێت: زۆر رونە  کێشەکەیان سیاسییە و تەنیا دژی کۆمپانیاکەیان نییە، بەڵکو دژی کوردە و دژی ئەوەیە کە کۆمپانیایەکی کوردی لە سەرتاسەری عێراق کار دەکات."


ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە کە ئەگەر ئەوان ئەو قەرزەى لەسەریانە بیشیدەنەوە، ئەوا  کێشەى دیکەیان بۆ دروست دەکرێت و دەشڵێت: "ئەوەى بەسەرمان سەپێنراوە نابێت کۆڕەک بیدات، بەڵکو ئێمە دەبێت داواى قەرەبو بکەین، چونکە بە وتەى ئەو ئەوان بەردەوام باجیان داوەتە حکومەتى عێراق تەنها دوو ساڵى رابردو نەبێت ئەویش بەهۆى ئەوەى هەمو بانکەکانیان بەسەردا داخراوە و رێگەیان نەبوە بۆ باجدان.


ئەوەشى خستوەتەڕو کە ئەوەندە کۆبونەوە و قسەیان لەوبارەیەوەە کردوە گێژ بون و ئیستیفزازێکى زۆریان دەکرێت.



لە راگەیەنراوێکیشدا کۆمپانیاى کۆڕەک تیلیکۆم جەختى کردوەتەوە " لە ماوەکانی رابردودا  کۆمپانیاکەیان روبەڕوی هەڵمەتێکی چەواشەکاری میدیایی بوەتەوە بۆ ناوزڕاندن و تۆمەتبارکردنی بە نەدانی باج لە کاتێکدا ئەوان لەسەر بنەمای رێککەوتن لەگەڵ لیژنەی پەرلەمانی پەیوەندیدار پابەندبون بە یاسا و رازی بون بە چارەسەرێکی دارایی کە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە، وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی باڵای دادوەریش پشتڕاستیان کردەوە کە هیچ رێگرییەکی یاسایی نییە بۆ ئەم چارەسەرە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بە رێنمایی نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق و لەلایەن وەزارەتى پەیوەندییەکانى عێراقەوە؛ لە چەند رۆژى رابردودا خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە ملیۆنان بەشداربوى کۆڕەک تیلیکۆم راگیرا.

47 جار خوێندراوەتەوە