سوپای پاسدارانی ئێران: بەڵێن بێت تەلئەبیب لەناودەبەین و ئیسرائیل تەختی زەوی دەکەین

KNN : Kurdish News Network
10:37 - 20/02/2025
جیهان
+
-

لە شەپۆلێکی نوێی هەڕەشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، دوای هەڕەشەکانی نەتانیاهۆ، ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران،  ئیبراهیم جبوری ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: هەر کاتێک لەسەروخۆمانەوە بڕیار بدرێت، ئۆپەراسیۆنی ‘بەڵێنی ڕاستەقینەی سێ ’ بۆ لەناوبردنی تەلئەبیب و تەختکردنی ئیسرائیل لەگەڵ زەویدا  ئەنجام دەدرێت.


 هەواڵ:KNNC

ئەو ڕاوێژکارەی ئێران، ئەم قسانەی لە میانەی مەشقێکی سوپای پاسدارانی وڵاتەکەی و هێزە چەکدارەکانی بەسیج بە ناوی "پێغەمبەری گەورە" لە شاری بیرجەند لە  ناوەندی پارێزگای خوراسانی کردوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەرەی خۆڕاگری لە لوبنان، عێراق و فەلەستین لە بەرزترین ئاستی توانا و  ئامادەییدایە"، باسی لە بەرەوپێشچونە سەربازییەکانی تاران کردوە و دەڵێت؛ لە ئێستادا توانا و مەودای موشەکەکانمان زیاتر کردوە و بەردەوام لە بەرەوپێشچونداین.

 

لەبارەی هەڕەشەکانی ترەمپەوە، ئیبراهیم جبوری وتویەتی؛ ترەمپ بێ توانایە ئەگەر بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران بکاتەوە، ئەوا با دڵنیابێت سەرجەم بنکە سەربازی و کەشتییە جەنگییەکانیان لە ناوچەکە بە ئاگری توڕەیی خەڵکی ئێران دەسووتێن، وتوشیەتی ئەگەر ئاسایشی ئێران بکەوێتە مەترسییەوە، ئاسایشی تەواوی باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا تێکدەچێت.

ئێران هێرشە موشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوی بۆ سەر ئیسرائیل بە “بەڵێنی ڕاستەقینە” ناوبردوە و دەڵێن ئەمجارە بە بەهێزتر ئەو هێرشە دوبارە دەکەیەنەوە.

 

ئەو هێرشەی کە ئەناجامیان نەداوە و بانەگەشەی بۆ دەکەن ناویان ناوە "بەڵێنی ڕاستەقینە سێ"، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ بەردەوامی هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل.

ئەمە لەکاتیكدایە، بەهۆی بەرنامە ئەتۆمییەکانییەوە بەردەوام ئیسرائیل و ئەمەریکا هەڕەشە لە ئێران دەکەن، لە ئێستاشدا، لاواز بونی تاران لە ناوچەکەدا بوەتە دەرفەت بۆ ئیسرائیل و رۆژنامەى وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشکرایکردوە؛ تەلەئبیب جدییە لەوەی ئەمساڵ و لە چوار مانگی داهاتودا هێرشى بەرفراوان بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانى ئێران ئەنجام بدات.

939 جار خوێندراوەتەوە