لەگەڵ زیادبونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی لەگەڵ
ئەمەریکا و ئیسرائیل لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی، سوپای پاسدارانی ئێران ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی بەرفراوان
دەكات و فەرماندەی مانۆڕەكەش هۆشداری دەدات و دەڵێت: هەر هێرشێک بەرژەوەندییەکانی
ئێران بەئامانج بگرێت، بەتوندی وەڵام دەدرێتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
لەوبارەیەوە حەبیبوڵڵا سیاری، فەرماندەی
مانۆڕەکانی سوپای ئێران رایگەیاند: سوپای پاسداران ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی مانۆڕی
سەربازی بەرفراوان بەناوی (زۆڵفەقار 1403) دەكات كە لەکەنارەکانی باشوری رۆژهەڵاتی
وڵاتەوە بۆ باکوری زەریای هیندستان درێژبێتەوە.
وتیشی: هەر هێرشێک لەلایەن هەر وڵات و
شوێنێكەوە بێت و بەرژەوەندییەکانی ئێران بەئامانج بگرێت، بەتوندی وەڵام دەدرێتەوە.
فەرماندەی مانۆڕەکانی سوپای ئێران ئاماژەی
بەوەشکرد، لە مانۆڕەکاندا سوپای پاسداران نوێترین توانا سەربازییەکانی ئێران لەڕوی
هێزی زەمینی، بەرگری ئاسمانی، هێزی دەریایی ستراتیژی و فەرماندەیی هاوبەشی بەرگری
ئاسمانی نمایش دەكات.
278 جار خوێندراوەتەوە