ترەمپ: پلانی ئاوەدانكردنەوەی غەززە ناسەپێنم

KNN : Kurdish News Network
08:40 - 21/02/2025
جیهان
+
-

سەرۆکی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت: دڵنیاییە كە پلانەکەی بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە سەرکەوتو دەبێت، بەڵام نایسەپێنێت و دانیشتوانی ناوچەكە ناچار بەكۆچكردن ناكات.


هەواڵ: (KNNC)


لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆی فۆکس نیوز دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند: ئەو پلانەی بۆ ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەززە لە فەلەستین دایناوە، وادەكات ئەو شارە ببێت بەناوچەیەكی تەواو جیاواز و پڕلەجوڵەی بازرگانی، تەنها پێشنیازی كردوە كە ئەو پلانە جێبەجێ بكرێت، دانیشتوانی ئەو ناوچەش لە شوێنێكی ئارامی نزیك كەرتەكە نیشتەجێی بكرێن.


وتیشی: دڵنیاییە لەوە كە جێبەجێ كردنی پلانی ئاوەدانكردنەوەی غەززە سەركەوتو دەبێت، بەڵام تا ئێستا لەچوارچێوەی پێشنیازدایە، نەك ناچاركردن بەئەوەی دانیشتوانەكەی كۆچبكەن بۆئەوەی بتوانێت پلانەكە جێبەجێ بكات، چونكە ئەمەریكا بەرپرسیارە لە ئەو ناوچە.


رونیكردوەتەوە، سەرباری ئەو هاوكارییانەی لەلایەن ئەمەریكاوە پێشكەش بە میسر و ئوردن دەكرێت و ساڵانە ملیارەها دۆلار وەردەگرن، سەری سوڕماوە كە چۆن دەكرێت پێشنیازی ئاوەدانكردنەوەی غەززە رەت بكەنەوە.


سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پێدەچێت خەڵكی غەززە پلانی ئاوەدانكردنەوەی شارەكەیان بەدڵبێت حەزبكەن لە ژیانێكی باشتر و ژینگەیەكی پێشكەوتوتردا بژین، بۆیە ئەگەر سەرپشك بكرێن لە نێوان ئێستا و کۆمەڵگەیەکی جواندا، "دەزانم کام هەڵبژاردن دەکەن".

328 جار خوێندراوەتەوە