بەتۆمەتی تێوەگلان لە تەقینەوەكانی
تەلئەبیب، ئاسایشی ئیسرائیل دو هاوڵاتی وڵاتەكەی دەستگیردەكات و تولكەرم كە گروپی
چەكداری فەڵەستین-ین لە كەناری رۆژئاوا بەرپرسیارێتی خۆیان لە تەقینەوەكان
راگەیاند.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ هەینی، دەزگای ئاسایشی گشتی
ئیسرائیل (شەبەک) بڵاویكردەوە؛ بەتۆمەتی تێوەگلان لە تەقینەوەکان لە دو گەڕەکی
تەلئەبیب-ی پایتەخت دو هاوڵاتی دەستگیركراون، بۆ گرتنەبەری رێكارەكانی لێكۆڵینەوەش
هەردوكیان گواستراونەتەوە بۆ بنكەی سەرەكی دەزگاكە.
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە سێ تەقینەوە لەناوچەی
بات یام، لە تەلئەبیب رویانداوە و پێش ئەوەی تەقینەوەكان روبدەن، ئامێرێکی دیکە لە
هۆلۆن پوچەڵكراوەتەوە.
لای خۆشیەوە سوپای ئیسرائیل ئاشكرایكرد،
بەهۆی زیادبونی گرژییەكان لەناوچەكەدا، سێ کەتیبەی دیکەی سەربازی بۆ کەناری رۆژئاوا
ناردوە.
پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند: کێشی
تەقەمەنیەكان لە پێنج کیلۆگرام كەمتربوە كە ئامانجی تەقینەوەكەش رۆژی هەینی بوە،
نەك ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە.
ئەوەیخستوەتەڕو، لە نزیك روداوەكە
جانتایەک دۆزوەتەوە کە نوسینی عەرەبی لەسەر بو، كە یەكێك لە نوسراوەكانیش وشەی "هێرش"
و ئەوەی دیكە "تولکەرم"ـی لەسەر نوسراوە.
دوای تەقینەوەکان لیواکانی "تولکارم"
بڵاویكردەوە؛ تا داگیرکەر لەسەر خاکی ئێمە بێت، تۆڵەسەندنەوەی شەهیدان لەبیرناكرێت.
114 جار خوێندراوەتەوە