شەش بەرامبەر 602... ئەمڕۆ حەوتەم قۆناغى ئاڵوگۆڕ لەنێوان ئیسرائیل و حەمماس ئەنجام دەدرێت

KNN : Kurdish News Network
08:35 - 22/02/2025
جیهان
ئەو شەش بارمتەیەى حەمماس ئازادیان دەکات
+
-

بڕیارە ئەمڕۆ حەوتەم قۆناغى ئاڵوگۆڕیی بارمتە و دیلەکان لەنێوان ئیسرائیل و حەمماس بەڕێوەبچێت، ئیسرائیل 602 زیندانیی و حەمماسیش شەش بارمتە ئازاد دەکەن.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ شەممە؛ کاتژمێر 11:00 حەوتەمین قۆناغى ئازادکردن لەنێوان ئیسرائیل  و حەمماس بەپێی ئاگربەستى نێوانیان بەڕێوەدەچێت، چوار لەو بارمتانەى حەمماس ئازادیان دەکات لەدواى روداوەکانى ئۆکتۆبەرەوە بارمتەن و دوانیشیان ماوەى 10 ساڵە لەژێر دەستى حەمماسدان.



لەبەرامبەردا، ئیسرئیل 602 زیندانیی حەمماس ئازاد دەکات کە بەشێکیان سەرکردەى حەمماسن و زیاتر لە 20 ساڵە لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستبەسەرن، لەو ژمارەیەش 108 زیندانییان دەبرێنە دەرەوەى خاکى فەڵەستین.

 

لەسەرەتاى دەستپێکردنى ئاگربەستى نێوان حەمماس و ئیسرائیل کە لە 19ـى مانگى رابردو دەستیپێکرد؛ حەمماس 22 بارمتە و چوار تەرمى بەرامبەر هەزار و 100 زیندانیی و بارمتەى فەڵەستینى ئازاد کردوە، دەبێت پێش کۆتاییهاتنى قۆناغى یەکەمى ئاگربەست، حەمماس 33 بارمتەر و تەرمى هەشت ئیسرائیلى ئازاد بکات و لە بەرامبەریشدا هەزار و 900 فەڵەستینى ئازاد بکرێن.

 

بەهۆى هێرشەکەى حەمماس لە 7ـى ئۆکتۆبەرى 2023، هەزار و 214 ئیسرائیلى کوژران، دواتر بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆسەر کەرتى غەززە 48319 کەس کوژراون و ئەمەش وێرانکاریی مرۆیی لە کەرتەکە دروستکردوە.

67 جار خوێندراوەتەوە