محەمەد كەمال: بەفر بارین تا رۆژی دوشەممە بەردەوام دەبێت

KNN : Kurdish News Network
05:47 - 22/02/2025
کوردستان
+
-

كەشناسێك ئاشكرایدەكات كە؛ تا رۆژی دوشەممە بەفر و باران بارین بەردەوام دەبێت و داواشدەكات؛ بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما و دروستبونی ئاستەنگی هاتوچۆ  پشو رابگەیەنرێت.


هەواڵ: (KNNC)


لەبەرنامەی پرسی رۆژی (KNN)ـدا محەمەد كەمال، كەشناس رایگەیاند: بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا بەفربارین تا شەوی دوشەممە بەردەوام دەبێت و لەسەرنتەری شاری كەركوكیش بەفر پروشە دەكات، هاوكات شەپۆلێكی توندی سەرما هاتوەتە ناوچەكانی هەرێم و شەختە و بەستن دروست دەبێت.


وتیشی: بێجگە لە شاری دهۆك، ئەمشەو لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم بەفردەبارێت و بەهۆی ئەوەی كە لە هەندێك ناوچەی شاخاوی نزیكەی یەك مەتر بەفر باریوە، پلەكانی گەرما بۆ (14) پلە ژێر سفر دادەبەزێت.


رونیكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان لە پلەكانی گەرما لە سلێمانی بۆ (16) پلە خوار سفر و لە باڵەكایەتیش بۆ (22) پلە ژێر سفر  دادەبەزێت.


محەمەد كەمال، كەشناس هۆشداری دەدات بە هاوڵاتیان كە، بەهۆی دروستبونی شەختە ئاستەنگی هاتوچۆ لە ناوچە شاخاوییەكان دروست دەبێت و نەچنە ئەو شوێنانە، هەروەك داواش دەكات كە بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما و دروستبونی ئاستەنگی هاتوچۆ لەناو شارەكاندا، پشو رابگەیەنرێت.

747 جار خوێندراوەتەوە