وەزیری تەندروستی بۆ KNN: بۆ داواکاریی دامەرزاندن شاندێکمان دەچێتە بەغداد

KNN : Kurdish News Network
12:47 - 22/02/2025
کوردستان
+
-

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، پێشتر لەناو بۆشاییەکی گەورەی میلاکاتدا بون، کەمکردنەوەی تەمەنی خانەنشینیش هێندەی دیکە بۆشاییەکەی فراوانکردوە، دەشڵێت: پێویستیان بە 10 هەزار میلاکە و بۆ داواکاریی دامەرزاندن شاندێکیان دەچێتە بەغداد.

 

هەواڵ:KNNC

 

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی دامەرزاندن ماوەی چەند ساڵێکە راگیراوە کەرتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لەناو بۆشاییەکی گەورەی میلاکاتدا بوە، کەمکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی و خانەنشینکردنی زیاتر لە دوو هەزار و 500 پزیشک و کارمەندنی تەندروستی هێندەی دیکە بۆشاییەکەی فراوانتر کردوە.

 

وتیشی: تا رێکخستنەوەی خشتەکانی بودجە و میلاکات لە عێراق و هەرێمی کوردستان دامەزراندن راگیراوە.

 

لە ئایندەیەکی نزیکدا شاندێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بۆ داوکاری دامەرزاندن دەچێتە بەغداد، چونکە بە وتەی وەزیری تەندروستی؛ هەرێمی کوردستان پێویستی بە 10 هەزار پزیشک و کارمەندی تەندروستی بە ناونیشانە جیاوازەکان هەیە.

 

هاوکات، د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند، بڕیاری کەمکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی زیانێکی گەورەی زانستی و کارگێڕیی لە کەرتی تەندروستی هەرێمی کوردستان داوە، ئێستا تەندروستی سلێمانی کەمتر لە نیوەی پێویستییەکان میلاکی هەیە، ئەوەش کاریگەریی کردوەتەسەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بە هاوڵاتییان.

212 جار خوێندراوەتەوە