هەسەدە: سەرجەم هێرشەكانی توركیامان تێكشكاندوە

KNN : Kurdish News Network
03:17 - 22/02/2025
کوردستان
+
-

لەبڵاوكراوەیەكدا هەسەدە رایدەگەیەنێت: تورکیا و گروپە چه‌كداره‌كانی نزیك لە ئەو وڵاتە، هێرشیەكانیان بۆسەر بەنداوی تیشرین و پردی قەرەقۆزق فراوانترکردوە، بەڵام سەرجەم هێرشەكانیان تێكشكێنراوە.


هەواڵ: (KNNC)


ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە ) بڵاویكردەوە؛ دوێنێ هەینی، تورکیا لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەكان و تۆپخانەکانییەوە بەنداوی تشرین، پڕۆژەی ئاو، ژمارەیەك کارگەی لە هەردو گوندی غەسەق و ئەلتینە بۆردومانکردوە.



راشیگەیاندوە: چەکدارە نزیكەكانی تورکیا چەندینجار هێرشیان بۆسەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاقیان ئەنجام داوە، بەڵام لەلایەن شەڕڤانانەوە سەرجەم هێرشەكان تێکشێنراون.



ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، سوپای تورکیا لەرێگەی  تۆپخانە و چەكە قورسەكایانەوە هەریەك لە گوندەکانی ئەلتینە، جەعدە، بیر حەسو، دیکان، و ئەلسەناک-یان بەچڕی بۆردومانکردوە.

240 جار خوێندراوەتەوە