وەزیرى دارایی عێراق هۆشدارى لە دروستبونى کێشە
بۆ دابەشکردنى موچە دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆکوەزیرانى عێراق ئاگادار
دەکاتەوە.
ئابورى:KNNC
بەپێی نوسراوێک کە
واژۆى تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراقى لەسەرە و 9ـى ئەم مانگە ئاڕاستەى نوسینگەى
سەرۆکوەزیرانى عێراق کراوە، هۆشدارى لە زیادبونى خەرجییەکانى عێراق داوە و
رایگەیاندوە، ئەگەر خەرجییەکان زیاد ببن ئەوا کێشە بۆ دابەشکردنى موچە دروست
دەبێت.
بەپێی نوسراوەکەى تەیف
سامى کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردوەتەوە کێشەکە لە گرێبەستێکدایە تایبەت بە گرێبەستى پرۆژەیەکى تایبەت بە خوێندنەوەى پێوەرەکانى کارەبا کە ئەمەش بارگرانییەکى گەورە بۆسەر گەنجینەى گشتى
دروست دەکات.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە
کە ئەگەربێتو ئەم گرێبەستە پەسەند بکرێت بارگرانیی بۆسەر خەزێنەى دەوڵەت دروست
دەبێت و بەمەش کورتهێنانى گەورە لە دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران و خانەنشینان و
تۆڕى چاودێرى کۆمەڵایەتیی دروست دەبێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە هەرێمى کوردستان تا ئێستا موچەى مانگى 12ـى
ساڵى رابردو دابەش نەکراوە، لەکاتێکدا بڕیارە لە عێراق دابەشکردنى موچەى مانگى 2
دەستپێبکات.
5867 جار خوێندراوەتەوە