دەستەى دەستپاکى: ساڵى رابردو زیاتر لە 940 ملیار دینار گەڕێنراوەتەوە خەزێنەى گشتى

KNN : Kurdish News Network
11:42 - 18/02/2025
ئابوری
+
-

دەستەی دەستپاكی عێراق راپۆرتی ساڵانەی كار و چالاكییەكانی ساڵى رابردوى بڵاوكردەوە، هەروەها بڕی ئەو پارانەشی ئاشكراكرد كە گەڕێنراوەتەوە خەزێنەی دەوڵەت.

 

هەواڵ:KNNC

 

دەستەی دەستپاكی عێراق، بڵاویكردەوە: ساڵی رابردو لێكۆڵینەوەیان  لە 71 هەزار و 823 سكاڵا كردوە و  رێكاری یاسایییان  بەرامبەر 24 هەزار دۆسیە گرتوەتەبەر و تۆمەتیشی ئاڕاستەی زیاتر لە 20 هەزار كەس كراوە لەنێویاندا 44 وەزیر و 338 پلە تایبەت و بەڕێوەبەری گشتی هەبوە.

 

دەستەی دەستپاكی دەڵێت: ساڵی رابردو كار لەسەر 269 دۆسێی گێڕانەوەی پارە كراوە و بڕی 940 ملیار و 886 ملیۆن دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕێنراوەتەوە ، ئاماژە بەوەكراوە کە بڕیاری دەستگیركردنیان بۆ 14 هەزار و 167 كەس دەركردوە.

 

دەستەی دەستپاكی عێراق ئەوەشی خستەڕو، پشتیوانییەکانى هەر سێ دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن و دادوەریی بوەتە هۆی خێرابونی كارەكانیان بەتایبەت لە دۆسیەی پەیداكردنی پارە بەشێوەی نایاسایی و گەڕاندنەوەى پارەی بەهەدەردراو.

185 جار خوێندراوەتەوە