نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

KNN : Kurdish News Network
08:24 - 21/02/2025
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان بەرزبونەوەیەکی کەمی تۆمارکردوە.

ئابوری: (KNNC)

ئەمڕۆ  هەینی لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (76) دۆلار و (39) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 9 سەنت بەرزبوەتەوە.

 

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (72) دۆلار و (57) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 32 سەنت بەرزبوەتەوە.

35 جار خوێندراوەتەوە