نرخی نەوت دابەزینی تۆمار كرد

KNN : Kurdish News Network
08:25 - 20/02/2025
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان دابەزینی تۆمار کردوە.

 

ئابوری: (KNNC)

 

 ئەمڕۆ  پێنجشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (75) دۆلار و (74) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 23 سەنت دابەزیوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (71) دۆلار و (89) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 11 سەنت دابەزیوە.

46 جار خوێندراوەتەوە