دۆناڵد ترەمپ
رایگەیاند، بۆئەوەی بزانم زێڕی یەدەگمان ماوە، بەم نزیکانە سەردانی فۆرت نۆکس لە
ویلایەتی کینتاکی ئەمەریکا دەکەم.
ئابوری:KNNC
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، بەم
نزیکانە سەردانی فۆرت نۆکس لە ویلایەتی کێنتاکیی دەکەم، بۆ دڵنیابونەوەی لەوەی ئەو
یەدەگە زێڕەی هەمانە لە شوێنی خۆی ماوە.
ئەمەریکا،
هەشت هەزار و 331 تۆن یەدەگی زێڕی هەیە، رۆژی دوشەممەی رابردو ئیلۆن ماسک، گومانی
لە بونی ئەو یەدەگە کرد و وتی: "کێ دەتوانێت پشتڕاستیبکاتەوە کە زێڕەکە لە
فۆرت نۆکس نەدزراوە، رەنگە لەوێ بێت، رەنگە لەوێ نەبێت".
هاوکات، سکۆت
بێست وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردو پشکینین بۆ
فۆرت نۆکس کراوە و زێڕە لە شوێنی خۆی ماوە.
فۆرت نۆکس کە ڕووبەرەکەی
440 هەزار مەتر چوارگۆشەیە، لە ساڵی 1939ـەوە کە دروستکراوە، لەلایەن سوپای
ئەمەریکا پارێزگاری لێدەکرێت و “قەڵغانی ئابووری ئەمریکا” و پارێزراوترین بارەگا لە
جیهاندا وەسف دەکرێت.
438 جار خوێندراوەتەوە