نرخى نەوت بەرزبوەتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:09 - 19/02/2025
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان بەرزبونەوەى تۆمار کردوە.

 

ئابوری: (KNNC)

 

 ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (75) دۆلار و (97) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 62 سەنت بەرزبوەتەوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (72) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 59 سەنت بەرزبوەتەوە.

59 جار خوێندراوەتەوە