پارێزگاری بانكی ناوەندی رایدەگەیەنێت:
كردنەوەی ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی دەرفەتی كار بۆ گەنجان
دەڕەخسێنێت، هاوكات دەبێت بەشوێنی كۆكردنەوەی بازرگانەكان هەروەك ئاشكراشیكرد كە؛ بەم
نزیكانە بانكەكە لە سلێمانی دەكرێتەوە.
ئابوری: (KNNC)
لە مەراسیمی كردنەوەی "ناوەندی
نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی" لە سلێمانی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی
ناوەندی رایگەیاند: كردنەوەی ئەم ناوەندە بۆ سلێمانی گرنگە، چونكە بێجگە لەئەوەی دەرفەتی
كار بۆ گەنجان دەڕەخسێنێت، هاوكات دەبێت بە شوێنی كۆكردنەوەی بازرگانەكان.
وتیشی: بێجگە لەئەوەی پارەیەكی زۆری
نەختینەیی هەیە، دەوڵەتی عێراقیش خاوەنی نەختینەییەكی زۆرە، بەڵام تا ئێستا
نەتوانراوە وەبەرهێنانی پێبكرێت.
پارێزگاری بانكی ناوەندی ناوەندی ئاماژەی
بۆ ئەوەشكرد كە؛ پارێزگای سلێمانی چالاكی زۆری ئابوری تێدایە بۆیە بانكی ناوەندی
پاڵپشتی ئەم ناوەندە بازرگانییە لە سلێمانی دەكات و بەم نزیكانەش بانكەكە لە
سلێمانی دەكرێتەوە.
394 جار خوێندراوەتەوە