رێككەوتنی سەدە... پوتین ئەسەدی هاوپەیمانی رادەستی شەرع دەكات

KNN : Kurdish News Network
05:16 - 14/02/2025
کوردستان
+
-

روداو و پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی لە سوریا زۆر بەخێرایی گوزەر دەكەن، مۆشكر لەرێگەی بەرپرسە باڵاكانییەوە بەڵێنی بە سەرۆكایەتی سوریا داوە كە هاوكارییان بكات.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

هەنگاوەکانی وڵاتانی عەرەبی و رۆژئاوا بەرەو دیمەشق ئاماژەیە بۆ پێدانی رەزامەندی بە ئیدارەی نوێی سوریا بە سەرۆكایەتی ئەحمەد شەرع، لەونێوەندەدان مۆسکۆ هیچ رێگەیەکی دیكەی نیە بێجگە لە نزیکبونەوەی لە دیمەشق و ئیدارە نوێیەکەی.

 

بەپێی ئەو هەواڵانەی لەكۆشكی كرێملنەوە دزەیان پێكراوە و رۆژنامە جیهانییەكان دەستیان پێگەیشتوە باس لە  ئەنجامجدانی رێککەوتنێك دەكرێت كەبە رێككەوتنی "سەدە" ناویان هێناوە، سەرچاوە تایبەتەکانی روسیا زانیارییان لەسەر رادەستکردنەوەی هەریەك لە بەشار، ئەسما و ماهر ئەسەد بە ئەحمەد شەرع كردوە بۆ ئەوەی دادگایی بکرێن.

 

سەرچاوەكان ئەوەیان خستوەتەڕو، رادەستكردنەوەی بەشار ئەسەد لەچوارچێوەی گرێبەستێکدایە کە تورکیا سپۆنسەری دەکات، لەوڕێگەیەوە روسیا دەرچەیەکی دەریایی بۆ دەریای ناوەڕاست لە لازقیە بەدەستدەهێنێت.

 

تا ئێستا مۆسكۆ، ئەنقەرە و ئیدارەی نوێی سوریا هیچ لێدوانێکیان لەسەر وردەکاری رێککەوتنەکە و چارەنوسی  پەیوەندییەکانی سوریا و روسیا لەژێر رۆشنایی رێككەوتنی سەدە نەداوە.

 

مۆسکۆ کە تا ساتی كەوتنی بەشار ئەسەدی لەكار لابراو، پشتیوانی لێدەكرد، بەڵام لە رۆژی (8ـی كانونی یەكەمی 2024) ئەسەد بەرەو روسیا هەڵاتوە و لە كۆبونەوەی نێوان بەرپرسانی مۆسكۆ و دیمەشق، ئیدارەی نوێی سوریا داواوی رادەستكردنەوەی ئەسەدی كردوە.

9559 جار خوێندراوەتەوە