داواکارى گشتى بەردەڕەش ئاشکرایدەکات کە
منداڵانى خوار تەمەنى یاسایی و دور لە یاسا لەلایەن مامۆستایانى ئاینییەوە
مارەییان بڕواە و جەختیش دەکاتەوە ئەم سەرپێچییە روبداتەوە بەپێی یاسا رێکارەکان
دەگرنەبەر.
هەواڵ:KNNC
لە رونکردنەوەیەکی یاساییدا کە ئاڕاستەى
بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافى بەردەڕەش کراوە، ئەندامێکى داواکارى گشتى قەزاکە دەڵێت: تێبینى
کراوە چەندین هاوسەرگیریی بەشێوەى سەرپێچى یاسایی ئەنجام دراون.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە لەلایەن مامۆستایانى
ئایینییەوە واژۆ لەسەر ژمارەیەکى زۆر گرێبەستى دەرەکى ئەنجام دراون کە بەشێکیان بۆ
منداڵان بوە کە تەمەنیان خوار تەمەنى یاساییە و 11 و 12 ساڵانن.
جەختکراوەتەوە کە ئەم کارانە بەپێی یاسا
تاوانە و سزاى هەیە و دەبێت تەواوى مامۆستایانى ئایینى سنورەکە ئاگادار بکرێنەوە
کە ئەم بابەتانە پەیوەستە بە مافى گشتى و هەر سەرپێچییەک روبدات بەپێی یاسا
رێکارەکانیان دەگرنەبەر.
131 جار خوێندراوەتەوە