دواى ئەوەى 22 ساڵە خێزانەکەى هیچ هەواڵێکیان نەزانیوە،
ئەمڕۆ سەیفوڵا حسێن، هاوڵاتییەکەى شارۆچکەى سەروچاوەى دەڤەرى راپەڕین گەڕایەوە ناو
کەسوکارەکەى.
هەواڵ:KNNC
سەیفوڵا حسێن، ساڵى 1996 و لە تەمەنى 19 ساڵیدا
بە نیازى ئەوەى بگاتە ئەوروپا ئیدارەى راپەڕینى بەرەو کینیا جێهێشتوە، تا ساڵى
2003 پەیوەندى لەگەڵ خێزانەکەى هەبوە، بەڵام لەوکاتەوە هیچ هەواڵێکى نەبوە و
بێسەروشوێن بوە.
یەکێک لە کەسوکارى سەیفوڵا بە کەى ئێن ئێن،ى
راگەیاند؛ تا 22 ساڵ پێش ئێستا توانیویانە لەڕێی فاکسەوە لەگەڵ کوڕەکەیان قسە
بکەن، بەڵام لەدواى ئەو ساڵەوە هیچ هەواڵێکیان نەزانیوە و بێسەروشوێن بوە.
شەوى رابردو، لەڕێی فڕۆکەخانەى سلێمانییەوە،
سەیفوڵا و هاوسەرە ئەفریقیی و کوڕە کوردە-ئەفریقیی-ەکەى گەیشتنەوە خاکى هەرێمى
کوردستان و دواى 28 ساڵ باوەشى بە خێزان و کەسوکارەکەیدا کردەوە.
633 جار خوێندراوەتەوە