پێنجی حوزەیرانی 2024، دوو کەشتیوانی ئاسمانی لەیەکەم گەشتی ئاسمانی بۆینگدا، ڕوەو بۆشایی ئاسمان گەشتیان کرد، ئەوان پلانیان دانابو بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ لە بۆشایی ئاسماندا بمێننەوە، بەڵام بێ ویستی خۆیان ئەرکەکەیان لە هەشت ڕۆژەوە بو بە 258 رۆژ و تا ئێستاش نە گەڕاونەتەوە بۆ سەر زەوی.
هەواڵ:KNNC
سونی ویلیامز و بوچ ویلمۆر ناوی دوو کەشتیوانەکەن، کە نزیکەی هەشت مانگە لە بۆشایی ئاسماندان، بە مەبەستی هێنانەوەیان، لە مانگی ئەیلولی 2024 دا، کۆمپانیای سپەیس ئێکس کەشتییەکی ڕەوانەی بۆشای ئاسمان کرد بۆ ڕزگارکردنی ئەو دوو کەشتیوانە، بەڵام ناسا سەرکەوتو نەبو و گەڕانەوەی کەشتیوانەکانی دواخست، بە بیانوی بونی کێشە لەو کەشتییەی نێردرابو بۆ هێنانەوەیان، لەوانەش دزەکردنی هیلیۆم و کێشەی پەستان لە کەشتییەکەدا.
تا ئێستا ناسا ڕوداوەکەی وەک شکست باس نەکردوە، بەڵام بابەتەکە گومانی خستوەتە سەر تواناکانی ناسا، هەروەها هێز و لێهاتوی ئەمەریکا لە بواری پیشەسازی ئاسمانیدا، کە تا ئێستا نەیان توانیوە ئەو دوو کەشتیوانە بگەڕێننەوە بۆ سەر زەوی.
ئەگەر چی گیانی دوو کشتتیوانەکە لە مەترسیدایە، بەتایبەت لە روی تەندروستیەوە؛ مانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر لە بۆشای ئاسماندا کاریگەری لەسەر جەستە و پوکانەوەی ئێسکیان دەبێت، بەڵام بابەتەکەیان بە سیاسی کراوە و بوەتە هۆی ئەوەی کابینەکەی ترەمپ و بایدن یەکتری تۆمەتبارکەن.
ئیلۆن مەسک و دۆناڵد ترەمپ، لە چاوپێکەوتنێكدا ڕایانگەیاندوە؛ ئەو دو کەشتیوانە بە جێهێڵدراون لە بۆشای ئاسماندا، بۆ ئەوەش ناسا و ئیدارەکەی بایدنیان تۆمەتبار کرد .
ماسک لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ فۆکس نیوز رایگەیاند؛ بایدن هۆکار بوە بۆ ئەوەی ئەو دو کەشتیوانە نەگەرێنەوە سەر زەوی و ئەوان بە هۆکاری سیاسی لە بۆشای ئاسماندا جێهێڵدراون، ئەمەش بە هیچ شێوەیەک دروست نییە.
بڕیار وایە بۆ جاری دوەم هەوڵی هێنانەوەی کەشتیوانەکان بدرێت، ناسا رایگەیاندوە لە مانگی ئازاردا ویلیامز و ویلمۆر دەگەڕێنێتەوە ماڵەوە، ئەویش لەڕێگەی کۆمپانیای سپەیس ئێکس کە لەلایەن ئیلۆن ماسکەوە خاوەندارێتی دەکرێت.
سەرەڕای ئەوەی لە هەشت ڕۆژ مانەوە لە بۆشای ئاسماندا بوە بە 258 رۆژ و بڕیار وایە زیاتریش بێت، بەڵام ئەو دوو کەشتیوانە لە چاوپێکەوتنێکیاندا لەگەڵ سی ئێن ئێن، ڕایانگەیاندوە؛"هەست ناکەین وازمانلێهێندرابێت و لە کێشەدابین، پێشمان وانییە ئێمەیان بەجێهێشتبێت"، وتوشیانە گەشبینن بە گەڕانەوەیان بۆسەر زەوی و سوپاسی پشتگیرییەکانی حکومەت و خەڵکی ئەمەریکاش دەکەن.
1553 جار خوێندراوەتەوە