گیان لەدەستدانی لێكەوتەوە... ئیندۆمی دو خوشك ژەهراوی دەكات

KNN : Kurdish News Network
06:51 - 07/02/2025
هەمەڕەنگ
+
-

دوای خواردنی ئیندۆمی و بەگومانی ژەهراویبونیان، دو خوشك رەوانەی نەخۆشخانەكران، بەڵام گیانیان لەدەستدا.


هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ هەینی، میدیاكانی میسر بڵاویانكردەوە؛ دوای ئەوەی بە دۆخێكی تەندروستی خراپەوە سەردانی نەخۆشخانەی ناوەندی ئاجایان كردوە، لەلایەن پزیشكەكانتەوە و بە گومانی ژەهراویبونی دو خوشك بە ناوەكانی مەلاک ئەحمەد حەوت ساڵ و مەروە ئەحمەد پێنج ساڵ چارەسەری سەتاییان بۆ كراوە و دواتر  لەژێر چاودێری چڕدا لە نەخۆشخانە هێڵدراونەتەوە.


ئەوەیاخستوەتەڕو، بۆ دڵنیابونەوە لە هۆكاری ژەهراویبونی دو خوشكەكە، پزیشكەكان پشكنینی وردیان ئەنجام داوە، دەركەوتوە كە بەهۆی خواردنی ئیندۆمییەوە لەشیان توشی ژەهراوی بون بوە، میدیاكانی میسر دەڵێن: بەوهۆیەوە هەردوكیان گیانیان لە دەستداوە.


میدیاكانی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردوە، بۆ ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و گرتنە بەری رێكاری یاسایی پێویست، داواکاری گشتی میسر لە روداوەكە ئاگاداركراوەتەوە دواتر جارێكی دیكە پشكنین بۆ تەرمی هەردو خوشكەكە ئەنجام دراوەتەوە.


روداوەكە ناڕەوایەتی زۆری هاوڵاتیانی میسری لێكەوتوەتەوە و داوایان لە حكومەت كردوە، بۆ پاراستنی منداڵەكانیان لە نەخۆشی و ژەهراویبون، هاوردەكردنی ئیندۆمی رابگرێت.


بەهۆی هەبونی بڕێكی زۆر سۆدیۆم لەئیندۆمیدا، دەبێتە هۆی دروستبونی کێشەی تەندروستی وەک بەرزی پەستانی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ، خواردنی بڕێکی زۆر سۆدیۆم ئەگەری توشبون بەم نەخۆشیانە زیاد دەکات.

3976 جار خوێندراوەتەوە